کوردێ لوڕیم

مرکزی برای احیای هویت راستین

کوردێ لوڕیم

مرکزی برای احیای هویت راستین

" سێ ‌هه‌ڵبژارده "‌ Ahmet altan

نرخاندنێک له‌ هه‌لومه‌رجی وڵاتی تورکیا له‌ دوای داخستنی پارتی کۆمه‌ڵگای دیموکراتیکDTP

" سێ ‌هه‌ڵبژارده "‌

Ahmet altan

وه‌رگێڕان له‌ تورکییه‌وه‌: ره‌زا لوڕستانی

له‌م وڵاته‌ نزیکه‌ی 20 میلیون کورد و 50 میلیون تورک ژیان ده‌که‌ن.

سێ هه‌ڵبژارده‌ هه‌یه‌ که‌ په‌یوه‌ندی نێوانی ئه‌م دو گروپه‌ دیار ده‌کات:

یه‌که‌م:

کورد و تورک له‌یه‌کتر جودا ده‌بنه‌وه‌، خاکه‌که‌یانیش دابه‌ش ده‌که‌ن.

ده‌یه‌م :

کورد و تورک پێکه‌وه‌ ده‌مێنن به‌ڵام هه‌رکات له‌ نێوانیان شه‌ڕ ده‌قه‌ومێت، خوێنی یه‌کتر ده‌رژێنن و به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام ده‌بن.

سێیه‌م :

کورد و تورک له‌ نێو یه‌ک سیسته‌م و له‌ یه‌ک ئاستدا پێکه‌وه‌ ده‌ژین و هیچ که‌سێکیش له‌ به‌ر ره‌گه‌زه‌که‌ی به‌ هاوڵاتی پله‌ دویه‌م له‌قه‌ڵه‌م نادرێت.به‌ بڕوای من هه‌ڵبژارده‌یه‌ی چواره‌مێک له‌ ئارادا نییه‌.

کورد و تورک یه‌کێک له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ بۆ داهاتۆی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن.

هه‌ڵبژارده‌ی یه‌که‌م:

ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ده‌توانن له‌ یه‌کتر جودا ببنه‌وه‌، له‌ رۆژی ئه‌مرۆدا له‌ نێو هه‌ردو لایه‌ن که‌سانێک هه‌ن که‌ ده‌ڵێن ده‌بێت له‌ یه‌کتر جودا ببینه‌وه‌ و زۆر که‌س هه‌یه‌ به‌ ئاشکرا ئه‌مه‌ ده‌نووسن و ده‌ڵێن: "له‌ رێگه‌ی راپڕسییه‌کی، کۆتایی به‌م په‌یوه‌ندییه‌ بێنین ".ئه‌مه‌ ده‌کرێت.

"جودا بوونه‌وه‌یه‌کی خۆش،باشتره‌ له‌ پێکه‌وه‌ ژیانێکی ناخۆش".

نه‌ته‌وه‌کانی چک و ئه‌سلواکیا به‌ یه‌که‌وه‌ رێک که‌وتن و له‌یه‌کتر جودا ببوونه‌وه‌،له‌ نێو وڵاتی به‌لجیکیاش سه‌باره‌د به‌ جودا بوونه‌وه‌ گوتوبێژ هه‌یه‌، ئه‌وه‌نده‌ی که من بزانم له وڵاتانی که‌نادا،ئیتالیا و ئسپانیاش پارت وحیزبی جوداییخواز هه‌یه‌،به‌ڵام هه‌تا شه‌ڕ و پێکدادان ببێت ئه‌و جودا بوونه‌وه‌یه‌ پێک نایه‌ت،تا ئه‌و کاته‌ی ته‌قه‌ی چه‌ک بێت، جودابوونه‌وه‌ ته‌نها له‌ رێگای به‌ کار هێنانی چه‌ک پێکدێت.پێویسته‌ شه‌ڕێکی گه‌وره‌ی نێوخۆیی بێته‌ ئاراوه‌.

ئه‌وه‌ی که‌ من له‌نێو کوردو تورک ده‌بینم ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆر که‌س نایانه‌وێت شه‌ڕێکی گه‌وره‌ و وێرانگه‌ری نێوخۆیی بقه‌ومێت.

ته‌نانه‌ت په‌که‌که‌ش ده‌ڵێت : ئێمه‌ نامانه‌وێت جودا ببینه‌وه‌،ئه‌وه‌ی که‌ له‌ داهاتوودا خۆی دیار ده‌دات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌گه‌ری جودا بوونه‌وه‌ له‌ ئارادا نییه‌.

هه‌لبژارده‌ی دویه‌م :

پێکه‌وه‌ ژیان به‌ڵام هه‌رده‌م شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر و به‌گژی یه‌کدا چوون.

25 ساڵه‌ ئه‌مه‌ باردۆخی ئێمه‌یه‌،ئێمه‌ 50000 هه‌زار که‌سمان له‌نێو ئه‌م پێکدادانه‌دا له‌ده‌ست داوه‌ ،به‌سه‌دان و میلیاردی ئه‌م وڵاته‌ به‌ خسار چووه‌،زۆر ئێش وئازارمان دیتووه‌،ئێمه‌ له‌ نێو ئه‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ ئه‌وه‌مان هه‌ڵبژارد که‌ خراپترین و پڕ ئێش وئازارترینیان بوو،ئێستاش مه‌هه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ و په‌که‌که‌ و تاقمێک که‌ له‌ نێو ده‌وڵه‌تدا هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت دۆخه‌که‌ هه‌ر به‌م جۆره‌ به‌رده‌وام بێت.

مه‌هه‌په‌ و جه‌هه‌په‌ زۆر به‌ ئاشکرا دژایه‌تی ئه‌گه‌ری ئاشتی ده‌که‌نه‌وه‌،ئێستاش که‌ ئه‌گه‌ری ئاشتی هاتووته‌ ئاراوه‌،په‌که‌که‌ش هێرشی ره‌شادییه‌ ده‌کات و جێگاو پێگه‌و رۆڵی خۆی دیار ده‌کات.ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ هیچ قازانجێکی نییه‌ بۆ گه‌لی کوردو تورک،به‌رهه‌می ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ ته‌نها ئێش وئازاره‌ بۆ هه‌ردولا.

جه‌هه‌په‌ و مه‌هه‌په‌ له‌سه‌ر قازانجی ئه‌م ره‌وشه‌ بۆ کۆمه‌ڵگا هیچ لێدوانێکیان نییه‌،ته‌نها ده‌ڵێن هه‌موو تورکن و ئه‌گه‌ر قه‌بۆڵ بکرێت که‌ کورد تورک نییه‌ و کورده‌ ،ئه‌وکات ئه‌م وڵاته‌ پارچه‌ ده‌بێت.ئه‌وان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌ئاخفن،به‌ڵام ناتوانن بڕۆن بۆ باشووری رۆژهه‌ڵاتی "ئه‌و وڵاته‌ی که‌ پارچه‌ نه‌کراوه‌ته‌وه‌".

ئه‌وان ناتوانن له‌وێدا کۆبوونه‌وه‌ و دانیشتن پێک بێنن،ئه‌وان ته‌نانه‌ت ناتوانن یه‌ک ده‌نگیش له‌نێو کورده‌کان بۆخۆیان وه‌ده‌ست بێنن،ئه‌وانه‌ بوونه‌ به‌ "حیزبی تورکی ناوچه‌یی"،ئه‌وان له‌ لایکه‌وه‌ ده‌ڵێن ئێمه‌ له‌ یه‌کتر پارچه‌ و جودا نه‌بینه‌وه‌ و له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ ته‌نها له‌نێو تورکه‌کان و چه‌ند ناوچه‌یه‌کی ده‌ست نیشانکراو ده‌نگ دێنن،ئه‌و ره‌وشه‌ی که‌ ئێستا ئه‌وانه‌ تیایدا ده‌ژین،دابه‌شبوونێکی رامیارییه‌.

سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هێشتا دابه‌ش بوونێک له‌ئارادا نییه‌ ،به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ دابه‌شبوونیان هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

په‌که‌که‌ش له‌لایکه‌وه‌ ده‌ڵێت : ئێمه‌ له‌دژی به‌پارچه‌ بوونین که‌چی دژایه‌تی ئاشت بوونه‌وه‌ش ده‌کات . هه‌م جودا نابن،هه‌م ئاشت نابنه‌وه‌.

ده‌بێت ئێمه‌ چی بکه‌ین ؟

به‌رده‌وام لێکده‌ده‌ین و شه‌ڕده‌که‌ین و له‌یه‌کتر ده‌کۆژین ،قازانجی ئه‌مه‌ بۆ گه‌لی کوردوتورک چییه‌ ؟

ئێمه‌ وه‌ک رۆژنامه‌ی TARAF  له‌ په‌لاماره‌که‌ی ره‌شادییه‌ ره‌خنه‌مان گرت چونکه‌ بوو به‌ ئاسته‌نگێک له‌به‌ر ده‌م ئاشت بوونه‌وه‌،هه‌ربۆیه‌ش په‌که‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌کات وده‌خوازێت له‌ باشووری رۆژهه‌ڵات رۆژنامه‌که‌مان بایکۆت بکات.هه‌ندێک له‌ لایه‌نگرانی په‌که‌که‌ نامه‌ی توندوتیژیان بۆ ناردووین و هێشتاش ده‌نێرن ،به‌ڵام تا رۆژی ئه‌مرۆش هیچ نامیلکه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووته‌ ده‌ستی ئێمه‌ که‌ تیایدا ئاماژه‌ درابێت به‌ قازانجه‌کانی په‌لاماره‌که‌ی ره‌شادییه‌ بۆ گه‌لی کورد.با په‌که‌که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئێمه‌ نه‌کات، ئه‌گه‌ر پێده‌کرێت قازانجی ئه‌م هێرشه‌ بۆ گه‌ل و ئه‌و خه‌ڵکه‌ نامۆیه‌ که‌ هیوایان شکێندراوته‌وه‌ شیبکاته‌وه‌ و پێناسه‌ی بدات.

هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م:

پێکه‌وه‌ ژیان به‌ ئاشتی ،مافی یه‌کسانی و به‌رابه‌ر بوون له‌ژێر گه‌رانتییه‌کی یاسایی،پێکهێنانی سیسته‌می دیموکرات،جێبه‌جێ کردنی مافه‌کان .

ئه‌مرۆ وا بیر ده‌کرێته‌وه‌ که‌ پاراستنی ئاشتی به‌واتای پاراستنی ئا که‌ په‌ یه‌،چونکه‌ جیاواز له‌ ئاکه‌په‌ هیچ پارتییه‌کی دیکه‌ خاوه‌ندارێتی له‌ " پرۆسه‌ی ئاشتی " ناکات،ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌ ئاکه‌په‌  لایه‌نێکی دیکه‌ خاوه‌ندارێتی له‌ پرۆسه‌ی ئاشت بوونه‌وه‌ نه‌کات، ئاکه‌په‌ش ده‌بێته‌ خاوه‌نی پیشنیاری ئاشت بوونه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش حه‌زتان له‌مه‌ نییه‌،پرۆژه‌یه‌کی ئاشت بوونه‌وه‌ بێننه‌ ئاراوه‌ هه‌تاکو که‌موکۆڕییه‌کانی ئاکه‌په‌ش نه‌مێنن،ئێوه‌ پرۆژه‌یه‌کتان به‌ده‌سته‌وه‌ نییه‌ و ده‌ڵێن له‌به‌ر ئه‌وه‌یکه‌ ئاکه‌په‌ خاوه‌نی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ش دژایه‌تی ئاشت بوونه‌وه‌ ده‌که‌ین،ئه‌مه‌ فێڵبازی و ساخته‌کارییه‌،ئه‌مه‌ به‌هانه‌یه‌کی نابه‌جێیه‌ که‌ داخوازی لایه‌نگرانی شه‌ڕه‌ و شتێکی دیکه‌ نییه‌.

به‌گوێره‌ی من ده‌بێت ئه‌مرۆ هه‌رکه‌س یه‌کێک له‌و سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ هه‌ڵبژێرێت و هه‌ڵویستی خۆی به‌ راشکاوی ئاشکرا بکات.

من لایه‌نگری هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌مم ، من پێمخۆشه‌ که‌ مرۆڤه‌کان پێکه‌وه‌ به‌ شادی بژین ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر کوردو تورک ده‌ڵێن که‌ ئێمه‌ ده‌بێت له‌ یه‌کدی جودا ببینه‌وه‌ ئه‌وه‌ من وه‌کو تاقه‌ که‌سێک نابم به‌ به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌م داخوازه‌.

به‌بڕوای من له‌نێو ئه‌م سێ هه‌ڵبژارده‌یه‌ خرابترینیان ئه‌وه‌ی دویه‌مه‌،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه‌ به‌واتای مردن و ئێش و ئازاره‌ .

ئه‌وانه‌ی که‌ هه‌ڵبژارده‌ی دویه‌م په‌سه‌ند ده‌که‌ن،به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌ مردنی مرۆڤه‌کان ده‌بینن.هه‌رکات ئێوه‌ تێگه‌یشتن که‌ واتای به‌رژه‌وه‌ندی چییه‌،زۆر به‌ ئاسایی ده‌توانن بژارده‌ی خۆتان هه‌ڵبژێرن .          13/12/2009 

‌ ‌

نظرات 0 + ارسال نظر
برای نمایش آواتار خود در این وبلاگ در سایت Gravatar.com ثبت نام کنید. (راهنما)
ایمیل شما بعد از ثبت نمایش داده نخواهد شد